سكاینه‌رێك كتێبێك له خوله‌كێكدا سكان ده‌كات
كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی كه هه‌رچه‌نده زۆریش ناسراو نییه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی كاراترین و سه‌رنج راكێشترین سكاینهرهوه كه‌وته گه‌ڵ ناوانه‌وه. سكاینه‌ر ئه‌و ئامێره‌یه كه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی داتاكانی سه‌ر كاغه‌زه بۆ سه‌ر كۆمپیوته‌ر وه‌ك سكانكردنی وێنه و ده‌ق.
سكاینهرهكهی كۆمپانیای Dai Nippon Printing ده‌توانێت له‌یه‌ك خوڵه‌كدا كتێبێكی 250 لاپه‌ڕه‌یی سكان بكات. تهكنهلۆژییهك له‌و سكاینهرهدا به‌كارهاتووه كه ده‌توانێت به خێراییه‌كی زۆر لاپه‌ڕه‌كان هه‌ڵداته‌وه، له‌وكاته‌شدا دوو كامێرا كه له‌سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه داندراون وێنه‌ی لاپه‌ڕه‌كان به كوالیتی زۆره‌وه ده‌گرن. به ئاسانی كتێبه سكانكراوه‌كه ده‌بن به‌و فۆرماته‌ی كه بۆ خوێندنه‌وه پێویسته.
زۆربه‌ی سكاینه‌ره‌كان ده‌بێت له‌كاتی سكانكردنی كتێبدا، كتێبه‌كه له‌به‌ریه‌ك ههڵوهشێندرهوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه لاپه‌ڕه‌كان له سكاینهردا جێگا بگرن، به‌ڵام ئه‌و سكاینه‌ره پێویست ناكات كتێبی بۆ ههڵوهشنێدرهوه.
