كامێرایه‌ك هه‌موو ساته‌كانی ژیانتان تۆمار ده‌كات
كۆمپانیایه‌كی سویدی به‌ناوی "مه‌متۆ" كامێرایه‌كی زۆر بچووكی به‌رهه‌م هێناوه كه وه‌ك قردیله‌یه‌ك له شوێنی بۆینباخ ده‌درێت و به‌هۆیه‌وه گشت ساته‌كانی ژیان تۆمار ده‌كه‌ی. كۆمپانیای ناوبراو له ریكلامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ئێمه كامێرایه‌كمان به‌رهه‌م هێناوه كه هه‌موو ساته‌كانی ژیان له‌گه‌ڵتان ده‌بێت و له هه‌موو شتێك فیلم هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
ئێوه ئه‌و كامێرا چاودێرییانه‌تان دیوه كه له سوپه‌ر ماركێت و شوێنه گرنگییه ئه‌منییه‌كان و نه‌خۆشخانه و رستۆرانت...تاد ده‌درێن و هه‌موو رووداوه‌كانی ناو ئه‌و شوێنانه تۆمار ده‌كه‌ن، كامێرا بچووكه‌ی "مه‌متۆ"ش ئاوایه كه هه‌موو ساته‌كان به فۆرماتی MP5 تۆمار ده‌كات و راسته‌وخۆش وێنه‌كان بۆ سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌گوازێته‌وه. كامێراكه له‌هه‌ر 30 چركه‌دا وێنه‌یه‌ك ده‌گرێت و شوێنه جوگرافییه‌كه‌شی نیشان ده‌دات.
