كتێبخانه‌یه‌كی دیجیتالی بۆ منداڵان
ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی نوێ گرنگییه‌كی زۆری به جیهانی منداڵان داوه، گه‌لێك ئامێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا بۆ مه‌زنه‌كان به‌رهه‌م هاتوون، هی تایبه‌ت به منداڵانیش دروستكراون، وه‌ك كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت به منداڵان، یان كامێرا و كاتژمێر و مۆبایل و ...تاد تایبه‌ت به منداڵان.
كتێبخانه‌ی دیجیتالی ماوه‌یه‌كی زۆر نییه له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه و هه‌رچه‌نده زۆر خوێنه‌ر له گه‌ڵ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژییه نوێیه ئاشنا نین و زیاتر چێژ له خوێندنه‌وه‌ی سه‌ر كاغه‌ز وه‌رده‌گرن.
له‌م ماوه‌یه‌دا كتێبخانه‌یه‌كی دیجیتالی نوێ به‌ناوی Kidspad كه هی كۆمپانیای LGیه و تایبه‌ت به منداڵانه هاتۆته به‌رهه‌م. كۆمپانیای ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێ كه كۆمپانیاكه‌ی هه‌وڵده‌دات به گرنگییه‌وه سه‌یری جیهانی منداڵان بكات و له‌مه‌ولا له ته‌كنه‌لۆژییه نوێیه‌كاندا ئه‌وانیش له‌بیر نه‌كات تاكو به‌هۆی به‌رهه‌مه نوێیه دیجیتالییه‌كان منداڵان هه‌ست و به‌هره‌یان زیاتر روو له گه‌شانه‌وه بكات. له‌م كتێبخانه دیجیتالییه‌دا كه تایبه‌ت به منداڵانه، سه‌دان چیرۆكی تایبه‌ت به منداڵان، یاری تایبه‌ت به منداڵانی تێدایه، هه‌روه‌ها ته‌بلێته‌كه به جۆرێك به‌رهه‌م هاتووه كه رووناكییه‌كه‌ی ئازار به چاوی منداڵان نه‌گه‌یه‌نێ.
