ریكلام كردن له جیهانی دیجیتالدا
هیچ شتێك به‌قه‌د ته‌كنه‌لۆژیای نوێ جیهانی ریكلام و پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌گۆڕیوه، كۆمپانیای شارپ كه به‌یه‌كێك له كۆمپانیا ناسراوه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌ڤزیۆن ناسراوه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنێكی 90 ئینجی به‌رهه‌م هێنا، ئێستاكه كۆمپانیای ناوبراو گه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌كرێت ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه وه‌ك تابلۆیه‌ك بۆ ریكلام كردن به‌كار بێنێ، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ندێك ده‌ستكارییه‌وه.
PN-R903 ناوی شاشه‌یه‌كی له جۆری P1080 واته فول ئیچ دی كۆمپانیای ناوبراوه، كۆمپانیای شارپ راده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه یه‌كه‌مین تابلۆی دیجیتالی له جۆری LCDیه، كه قه‌دو باڵای مرۆڤێك به واقیعی نیشان ده‌دات. ره‌نگه تابلۆ ریكلامه‌كه‌ی شارپ له فرۆشگا و سوپێرماركهتهكانی جلوبه‌رگ فرۆشی سوودی لێوه‌ربگیرێت. شارپ ده‌ڵێت شاشه‌كه به رووناكی له جۆری CD/m2700 ده‌توانێت وێنه به كوالیتی زۆر به‌رز له شوێنه روناكهكان نیشان بدات.
