كه‌یس و كیبۆردی تایبه‌ت به مینی ئایپاد

كه‌یس و كیبۆردی تایبه‌ت به مینی ئایپاد
كه‌یس و كیبۆردی تایبه‌ت به مینی ئایپاد
كۆمپانیای Belkin به‌م دواییه ئامرازێكی لاوه‌كی تایبه‌ت به مینی ئایپادی به‌رهه‌مهێناوه كه ره‌نگه سه‌رنجی زۆر له‌وانه‌ی كه مینی ئایپاد به‌كار دێنن رابكێشێ، ئامرازه‌كه به‌ناوی Portable Keyboard case for iPad mini واته (كه‌یس- كیبۆردی پۆرتێبڵ بۆ مینی ئایپاد). ئامێره‌كه دوو ئه‌ركی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، یه‌كه‌میان تایب كردن بۆ مینی ئایپاد ئاسانتر ده‌كات و دووه‌م وه‌ك كه‌یسێك مینی ئایپاده‌كه ده‌پارێزێت. دوگمه‌ی كیبۆرده‌كه به‌ته‌واوی له‌مسین و به‌جۆرێك داندراون كه تایبیست كه‌متر تووشی هه‌ڵه بێت. هه‌روه‌ها بۆ كۆنترۆڵكردنی دوگمه تایبه‌ته‌كانی مۆسیقی زۆر گرنگه. كیبۆرده‌كه به‌هۆی سیسته‌می بلوتوسه‌وه له‌گه‌ڵ ئایپاده‌كه په‌یوه‌ند ده‌درێت.
Top