سوكانێك بۆ دانی زانیارییلهبارهی ئۆتۆمبیله‌كه‌ته‌وه
گرنگ له‌باره‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ته‌وه
له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا تاكو ئێستا ئۆتۆمبێله‌كان گۆڕانكارییه‌كی زۆریان به‌خۆوه دیوه، زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل بوونه‌ته ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سه‌رده‌م.. ده‌شبۆردی ئۆتۆمبێل زۆربه‌ی ئامێره دیجیتالییه‌كانی وه‌كو، مۆبایل، تیڤی، موڵتی میدیا..تاد له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه. سوكانی ئۆتۆمبێلیش پێده‌چێت چیدی بازنه‌یه‌ك نه‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئۆتۆمبێل، بگره زۆربه‌ی زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێله‌كه له سوكانهدا نیشان ده‌درێن، بۆ نموونه سوكانی Performance ی كۆمپانیای BMW له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به رێگاوبان، چۆنییه‌تی كاركردنی ئۆتۆمبێله‌كه نیشان ده‌دات. له سوكانه‌كه‌دا شاشه‌یه‌كی بچووكی OLED هه‌یه كه كه‌وتۆته لای سه‌ره‌وه و جگه له‌وه‌ش چه‌ندین شاشه‌ی دیكه‌ش له‌م لاو له‌ولای سوكانه‌كه هه‌یه، له‌سه‌ر شاشه‌كه‌دا زانیاری سه‌باره‌ت به سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه و گه‌رمی ئاو و رۆنی ماشێن و خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه نیشان ده‌دات. هه‌روه‌ها ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه كه‌ی گێڕه‌كه‌ی بگۆڕدرێت، سوكانه‌كه بۆ زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله نوێییه‌كان ده‌گونجێت.
