گڵۆپه هۆشمه‌نده دیجیتالییه‌كان
ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌لكترۆنی هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تایه‌كه‌ی به گڵۆپی كاره‌باوه له‌لایه‌ن ئه‌دیسۆنه‌وه ده‌ستی پێكرد، هەرچەندە ساڵەهای ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كە ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی به‌ره‌و پێش چووه، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌كی جددی به‌سه‌ر گلۆپی كاره‌بادا نه‌هاتووه، ئێستاكه پسپۆرانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له هه‌وڵدان بۆ به‌رهه‌مهێنانی گلۆپێك كه هۆشمه‌نده و جگه له‌به‌شی رووناكی له چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێك پێكهاتووه، ئه‌وكاته‌ی كه هه‌ست به‌وه ده‌كات رووناكی پێویست له ژوورێكدا هه‌یه، ده‌كوژێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی به خۆڕایی به فیڕۆ نه‌چێت، جگه له‌وه‌ش گلۆپه‌كان سیسته‌می ته‌كنه‌لۆژیای وای –فای واته وایهرلهیسیان هه‌یه، به‌هۆی مۆبایل یا ته‌بلێت له رێگای دووره‌وه و ته‌نانه‌ت له رێگای ئینته‌رنێتیشه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن، بۆ نموونه گه‌ر چووی بۆ سه‌فه‌رێك و له یاددت نه‌بوو گلۆپه‌كان بكوژێنیه‌وه، ده‌توانی له رێگای ئینته‌رنێته‌وه گلۆپه‌كان بكوژێنیه‌وه.
