سكاینه‌رێكی وایه‌رله‌یس فایله‌كان ده‌كاته PDF

سكاینه‌رێكی وایه‌رله‌یس فایله‌كان ده‌كاته PDF
سكاینه‌رێكی وایه‌رله‌یس فایله‌كان ده‌كاته PDF
سكاینه‌ر ئه‌و ئامێره گرنگه‌یه كه داتاكانی سه‌ركاغه‌ز وه‌ك وێنه و دۆكیۆمێنت و ده‌ق ده‌كات به داتایه‌كی دیجیتالی، شێواز و قه‌باره و توانایی و خێرایی سكاینه‌ره‌كان جۆراوجۆره، به‌ڵام به‌گشتی هه‌موویان ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجامده‌ده‌ن كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان.
كۆمپانیای Doxie یه‌كێكه له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی سكاینه‌ر كه له‌م رۆژانه‌دا نوێترین ئامێری خۆی خسته بازاڕه‌وه، ئه‌ویش بریتییه له سكاینه‌رێك كه بچووكه‌و به ئاسانی هه‌ڵده‌گیرێت و كارتی میمۆری ناوخۆی هه‌یه و به‌بێ بوونی كۆمپیوته‌ر یا پرۆگرامێكی تایبه‌ت ته‌نیا به داگرتنی دوگمه‌یه‌ك كاری سكان ئه‌نجام ده‌دات. جگه له‌وه‌ش سكاینه‌ره‌كه ده‌توانێت فایله سكانكراوه‌كان بۆ سه‌ر ئینته‌رنێتیش به‌ڕێ بكات.
Top