كۆمپیوته‌رێكی چه‌ند ئه‌ركه و خێراییه‌كی به‌رچاو
چه‌ند ئه‌ركه و خێراییه‌كی به‌رچاو
كۆمپیوته‌ری چه‌ند ئه‌ركه به‌و جۆره كه ده‌سته‌واژه ئینگلیزییه‌كه‌ی به All in one ناسراوه واته “گشت له‌یه‌ك دا” به‌و جۆره كۆمپیوته‌ره ده‌گوترێت كه كۆمپیوته‌ر و مۆنیتۆر و ته‌نانه‌ت كیبۆردیش له یه‌ك شاشه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه. كۆمپانیای MSI له‌م دواییه‌دا نوێترین كۆمپیوته‌ری له‌م جۆره‌ی به‌رهه‌م هێناوه. كۆمپیوته‌ره چه‌ند ئه‌ركه‌كه‌ی كۆمپانیای ناوبراو سیسته‌می ویندۆز8ی له‌سه‌ره و خودی كۆمپیوته‌ره‌كه به ناوی Wind to Ae2712 ناسراوه، ئه‌و كۆمپیوته‌ره چه‌ند ئه‌ركه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی LCD ته‌واو له‌مسییه و سایزه‌كه‌ی 27 ئینجه كه وێنه به كوالیتی فوول ئێچ دی نیشان ده‌دات. ئه‌و شاشه‌یه ته‌واو له‌مسییه و له یه‌ك كاتدا ده فه‌رمان وه‌رده‌گرێت. كارتی گرافیكی كۆمپیوته‌ری ناوبراو له جۆری NVIDIAیه هه‌ربۆیه له باره‌ی گرافیكییهوه له ریزی یه‌كه‌مدایه. رامه‌كه‌ی 8 گیگابایته و تواناكانی دیكه‌ی وه‌ك بوونی Wi-Fi توانای هه‌ڵبژاردنی DVD و Blu-ray، دوو پۆرتی USB3.0 و چوار پۆرتی USB2.0 هه‌یه. كۆمپیوته‌ره‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی كاری گرافیكی و ئه‌ركی دیزاین و نه‌خشه سازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن زۆر گرنگه.
