به‌بێ بوونی ئیمێل ئیمێله‌كانت بنێره

به‌بێ بوونی ئیمێل ئیمێله‌كانت بنێره
به‌بێ بوونی ئیمێل ئیمێله‌كانت بنێره
هه‌روه‌ك ده‌زانن بۆ ناردنی ئیمێل واته په‌یامی ئه‌لكترۆنی ئینته‌رنێتی، پێویسته له‌یه‌كێك له‌و سایتانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری ناردنی و وه‌رگرتنی ئیمێلیان هه‌یه ده‌بێ به‌شدار بیت و ئه‌كاونتێكت هه‌بێت، واته ئیمێلی تایبه‌ت به‌خۆت هه‌بێت.. به‌ڵام ده‌كرێت هیچ ئیمێلێكت نه‌بێت و بتوانی نامه‌كانت بنێریت؟
سایتی Bubbles، سایتێكه كه ئه‌و هه‌له بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ڕه‌خسێنێت كه به‌بێ بوونی هیچ ئه‌كاونتێك و به‌بێ ئه‌وه‌ی له سایته‌كانی خزمه‌تگوزاری ئیمێل وه‌ك یاهوو و جیمه‌یل به‌شدار بیت، راسته‌وخۆ هه‌ر له خودی سایته‌كه ئێمێل به‌ڕێ بكه‌یت. جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت نامه‌كانت به وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێش بڕازێنییه‌وه و هه‌روه‌ها سایزی فۆنت و جۆری فۆنته‌كه و ره‌نگی فۆنتهكهش به ویستی خۆت بگۆڕیت، یان ئه‌گه‌ر شاره‌زای بواری دیزاین كردنی ده‌كرێت نامه‌كه‌ت كولاژ بكه‌ی.
ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ر یا لاپتۆپه‌كه‌تان له جۆری له‌مسییه، ده‌توانی نامه‌كه به ده‌ستخه‌تی خۆت بنووسی و هه‌ر به‌م ده‌ستخه‌ته‌ی خۆت نامه‌كه‌ت بڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه خه‌تی تۆ ده‌ناسێته‌وه، دڵنیابێت كه ئه‌م په‌یامه له‌لایه‌ن تۆوه به‌ڕێكراوه. جگه‌له‌وه‌ش سایته‌كه تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌یه كه ده‌توانیت له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا به‌شدار بیت و ئه‌و هه‌له بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت كه هه‌م ئیمێل بنێریت و هه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه كه له‌م سایته‌دا بوونیان هه‌یه بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكه‌یت.
Top