كۆمپیوته‌رێكی بچووك و دوو سیسته‌می ویندۆز

كۆمپیوته‌رێكی بچووك و دوو سیسته‌می ویندۆز
كۆمپیوته‌رێكی بچووك و دوو سیسته‌می ویندۆز
له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوودا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت سیسته‌می ویندۆز8ی خسته بازاڕه‌وه، له‌مه‌ولا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه كۆمپیوته‌ر و ته‌بلێت و مۆبایلی تایبه‌ت به ویندۆز 8 بكه‌ونه بازاڕه‌وه، كۆمپیوته‌ری جۆری Tegatech DLI7200 كه نازانرێت له ریزی كۆمپیوته‌ر بێته ژمار یا مۆبایل، خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی بچووكه و به هه‌موو تواناكانی سیسته‌می ویندۆز. كۆمپیوته‌ری ده‌ستی یان هه‌ر ناوێك كه به‌كارهێنه‌ر حه‌زی لێده‌كات لێی بنێت، خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی له‌مسی 4.3 ئینجه، پرۆسیسه‌ری جۆری Intel ی له‌سه‌ره و دوو گیگابایت رامه‌كه‌یه‌تی و توانای پشتیوانی كردنی له گشت سیسته‌مه‌كانی ویندۆز وه‌ك XPو 7 و 8 و سیسته‌می ئه‌ندرۆید و سیسته‌می گوگل هه‌یه. به‌ڵام كۆمپیوته‌ری ناوبراو به‌مه‌به‌ستی سوود لێوه‌رگرتنی گشت نییه و به‌ڵكو كۆمپیوته‌رێكی تایبه‌ته و به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له شوێنی بازرگانی و كاری دیزاین به‌رهه‌م هاتووه. كۆمپیوته‌ره‌كه زۆر پته‌وه و سكاینه‌ری كارتی بانكیشی له‌گه‌ڵدایه. جگه‌له‌وه‌ش خاوه‌نی RFID reader، سكهینهری باركۆد و هه‌روه‌ها سیسته‌می NFCیه.
Top