ئه‌و زانیارییه‌ی مه‌به‌ستته له Qwikiدا به فیلم بیبینه
ئێمه هه‌موومان سایتی گوگل و یاهوو وه‌ك دوو سایتی گرنگی به‌دواداگه‌ڕاندا ده‌ناسین، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك جا چ وێنه بێت یان ده‌ق یان دۆزینه‌وه‌ی سایته‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م له سایتی گوگل و دواتر له سایتی یاهودا به‌دواییدا ده‌گه‌ڕێین. سایتی www.Qwiki.com كاركردنی بهدواداگهڕانهكهی له گشت سایته‌كانی به‌دواداگه‌ڕاندا جیاوازه، له‌و سایته‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌ی له شوێنی به‌دواداگه‌ڕاندا بنووسه، ئیدی سایته‌كه مه‌به‌سته‌كه‌ت ده‌دۆزێته‌وه و به ده‌نگی ئافره‌تێك به زمانی ئینگلیزی و به فیلم له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ی تۆ ده‌ڕوات، بۆ نموونه كاتێك ناوی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد ده‌نووسی، چڕكراوهی زانیاری سه‌باره‌ت به‌و سه‌ركرده‌یه وه‌ك ساڵی له‌دایك بوون و ساڵی مه‌رگی، كرداره‌كانی كورته له مێژووی خه‌باتی له‌گه‌ڵ به كورته فیلم و به ده‌نگ نیشان ده‌دات.
