ته‌بلێتێك بۆ خێزانێك!
ته‌بلێت به‌و كۆمپیوته‌ره ده‌گوترێت كه پێكهاتووه ته‌نیا له شاشه‌یه‌ك و هیچی دی، له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك دوو ساڵه‌ی دواییدا خه‌ریكه ببێته شوێنگره‌وه‌ی لاپ‌تۆپ، ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته‌ش كه كێشی كه‌متره و هه‌ڵگرتنی ئاسانتره، به‌ڵام ته‌بلێتی 20 ئینجی كۆمپانیای سۆنی ناسراو به VAIO tap 20 هیچ لە ته‌بلێت ناچێت و زیاتر لە ته‌له‌ڤزیۆنێكی LED ده‌چێت. ته‌بلێتێكه ویندۆز8ی له‌سه‌ره و له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای NFC واته وایه‌رله‌یسی مه‌ودا كورتدا ده‌گونجێت. شاشه له‌مسییه‌كه‌ی ته‌بلێته‌كه له یه‌ك كاتدا ده‌توانێت ده فه‌رمان وه‌ربگرێت، ته‌بلێتێكه ده‌كرێت زیاتر له یه‌ك كه‌س كاری له‌سه‌ر بكات و هه‌تا خێزانێك ده‌كرێت له‌سه‌ر ته‌بلێتێه‌كه كار بكه‌ن، بۆ نموونه خێزانێك پێكه‌وه ده‌توانن وێنه‌یه‌ك بكێشنه‌وه و هه‌ركام به ویستی خۆی ره‌نگی بكات.
