به مۆبایل جانتاكه‌ت لێبخوڕه
جار هه‌یه نیازی گه‌شتێكی دوورودرێژت هه‌یه و ئه‌وه‌ی پێویستته له‌گه‌ڵ خۆت له جانتای تایبه‌تی گه‌شتكردنی ده‌خه‌ی، هه‌ڵگرتنی جانتایه‌كی قورس خۆشيی گه‌شته‌كه‌ت لێ تێكده‌دات، ئه‌وكات حه‌ز ده‌كه‌ی خۆزگه‌ی ده‌خوازیت كه ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتوو بایە كه جانتاكه بۆخۆی رۆیشتبايە بێ ئه‌وه‌ی كه تووشی ئازارت بكات. له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێچه‌وانه‌ی په‌ندی پێشنیان كه ده‌ڵێن داری خۆزگه به‌ر ناگرێت، به‌ڵام ئێستاكه داری ئه‌م خۆزگه‌یه بهریگرتووه و جانتای جۆری Hop1 به‌رهه‌م هاتووه كه به‌هۆی بلوتوسه‌وه به مۆبایله‌كه‌ت په‌یوه‌ند ده‌درێت و به‌هۆی مۆبایله‌كه‌ته‌وه ده‌توانی بۆ هه‌ر شوێنێك كه مه‌به‌ستته لێیبخوڕیت. جانتاكه چه‌ند تایه‌یه‌كی بچووكی له ژێره‌وه‌یه و به كاره‌با شه‌حن ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر تووشی گرفتێك بوو، یان له مه‌ودای كاركردی بلوتوسهكه دانه‌ما، جانتاكه سیمكارتی تایبه‌تی له‌سه‌ره و SMSێك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌نێرێت و ئۆتۆماتیكی قفڵ ده‌بێت.
