كۆتایی فیلمه‌كه به ویستی بینه‌ر ده‌بێت
ئێمه كاتێك فیلمێك سه‌یر ده‌كه‌ین ره‌نگه كۆتاییه‌كه‌ی به ویستی ئێمه نه‌بێت، بۆ نموونه حه‌ز ده‌كه‌ین ئاكامی فیلمه‌كه ئه‌وه نه‌بێت كه قاره‌مانی ناو فیلمه‌كه تێدا بچێت، یان ئه‌و دیمه‌نانه‌ی توندوتیژیان تێدایه به جۆرێكی دیكه بگۆڕدرێن.. بینه‌ر هه‌میشه حه‌ز ده‌كات كۆتایی فیلمه‌كه به دڵی ئه‌و بێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت له بواری ده‌روونییه‌وه هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی ده‌كات.Myndplay ئامێرێكه كه زه‌ینی بینه‌ر ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌كه‌یت بیبینیت ئه‌وه‌ت نیشان ده‌دات، ئامێری ناوبراو هێدستێكی تایبه‌تی تێدایه كه شه‌پۆلی ئه‌لكترۆنی مێشكی بینه‌ر وه‌رده‌گرێت هه‌ربۆیه كاتی سه‌یركردنی فیلمه‌كه هه‌وڵده‌دات زه‌ینی بینه‌ر بخوێنێته‌وه. بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م ئامێره ده‌بێت هێدسته‌كه وه‌ك كڵاوێك له‌سه‌ر بنێیت، كه چه‌ندین هه‌سته‌وه‌ری وه‌رگری شه‌پۆلی مێشكی تێدایه. هێدسته‌كه هه‌وڵ ده‌دات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له مێشكی بینه‌ر وه‌ریده‌گرێت وه‌ك وردبوونه‌وه، هه‌ست به‌ئارامی و ناخۆشی كردن لێكبداته‌وه و پاشان به‌پێی ئه‌و لێكدانانه‌وه كۆتایی فیلمه‌كه نیشان بدات.
