به‌هۆی ئه‌و ئامێره‌وه هه‌فته‌یه‌ك گوێ له موزيك بگره
ئه‌وانه‌ی ئۆگری گوێگرتن له موزيكن، ره‌نگه به ئامێره‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆڵتی میدیای كۆمپانیای Cowon ئاشنا بن. كۆمپانیای ناوبراو به‌م دوایه چه‌ند ئامێرێكی دیكه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی موزيكی كه كورتكراوه‌ی ده‌بێته PMP واته پۆرتێبڵ میدیا پله‌یه‌ر به‌ناوی X9 بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌و ئامێرانه‌دا جێگای سه‌رنجن ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت ماوه‌ی 110 كاتژمێری به‌رده‌وام گوێ له موزیك بگریت و بێ ئه‌وه‌ی شه‌حنی دابه‌زێت.
كێشی میدیا پله‌یه‌ره‌كه 159 گرامه و بارستایی 72 له 114 ملم دایه. ئامێری مۆڵتی میدیای X9 هاردی ناوخۆیی 8.16.32 گیگابایتی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میمۆری جۆری SD ده‌خوێنێته‌وه، شاشه‌كه‌ی 4.3 ئینجه. هه‌روه‌ك ئاماژه پێدرا 110 كاتژمێر شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت و بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆش 13 كاتژمێر شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت. ئه‌و ئامێره گشت فۆرماته‌كانی ، WMA، OGG، FLAC، APE، WAV، XviD، WMV MP3 پشتیوانی ده‌كات.
