كامێرایەك بەرگەی كاری گران دەگرێ
ئا/ هاوكار كۆیی
كۆمپانیای فوجی فلیم رایگەیاند كە كامێرایەكی تازەی بلاودەكاتەوە بەناوی FinePix XP170 لەرۆژهەلاتی ناوەڕاست كە بەرگەی كاری قورس دەگرێ وە تایبەت بەكاری گران ئەم كامێرایە لە رێزبەندی xp دایە كە دەتوانێت وێنەی فۆتۆ بگرێت بەدیقەیەكی زۆر جوان كە 14.4 مێگا پێكسلە هاوێنەیكەی ولەجۆری CMOS وە 5x زوومەكەیەتی وەهەروەها بوونی شاشەیەكی LCD بە قەبارەی 2.7ئینجە، ئەوەی جێی سەرنجە ئەم كامێرایە پۆرتی وایفاو بلوتۆسی هەیە وە هەوەها دەتوانێت لە ژێر پلەی 10 پلەی بەستیو كار بكات وە هەروەها لە ژێری 10 مەتر ئاو كار دەكات وەهەروەها بەرگەی تۆز و بـــا دەگرێت لە كاتی وێنەگرتندا وە هەروەها دژە شكانە لە بەرزایی دوو مەتر بەر بدرێتەوە خوارێ ناشكێت .
