ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ویندۆز8ه‌وه

ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ویندۆز8ه‌وه
ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ویندۆز8ه‌وه
هه‌روه‌ك ئاگادارن نوێترین و به‌هێزترین ڤێرژنی ویندۆزی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌وته بازاڕه‌وه ویندۆز8ه، زۆر جاران هه‌ر له‌و فایله‌دا باسی كارایی و توانایی ویندۆز8 مان كردووه‌و له‌گه‌ڵ ویندۆزه‌كانی به‌ر له‌خۆی به‌راوردمان كردووه، خاڵه به‌هێز و لاوازهكانیمان باس كردووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیازیان هه‌یه ویندۆز8 به‌كار بێنن، له‌باره‌ی سڕینه‌وه‌ی فایله‌كانیان زۆر هۆشیار بن.
له ویندۆزه‌كانی پێشوودا هه‌روه‌ك خۆتان ده‌تانزانی كاتێك فایلێكتان ده‌سڕیه‌وه، به‌رله‌وه‌ی فایله‌كه بسڕنه‌وه، په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرایه‌وه و ئاگاداری ده‌كردیه‌وه كه ئایا نیازت هه‌یه ئه‌و فایله بسڕیه‌وه یان نه‌خێر، كه ده‌كرا له كاتی په‌شیمان بوونه‌وه‌دا دوگمه‌ی نه‌خێر دابگریت، به‌ڵام له ویندۆز8دا ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه نایه‌ت و ده‌ستبه‌جێ فایله‌كه ده‌سڕێته‌وه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌زانن چ بسڕنه‌وه باشه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه نازانن پێویسته ئه‌و هه‌نگاوانه بگرنه به‌ر، له‌سه‌ر سه‌تڵی فایله فڕێدراوه‌كان كه له‌سه‌ر دیسكتۆپهكهتاندایه، دوگمه‌ی لای راست دابگرن و ئه‌وكات فه‌رمانی delete confirmation dialog optionئه‌كتیڤ بكه‌ن. ئیدی له‌مه‌ولا هه‌ركاتێك نیازتان هه‌بێت فایلێك بسڕنه‌وه سه‌ره‌تا وه‌ك ویندۆزه‌كانی پێشوو په‌نجه‌ره‌یه‌كی هۆشیاركردنه‌وه ده‌كرێته‌وه، ئه‌وكات به‌پێی ویستی خۆتان فایله‌كه ده‌سڕنه‌وه یان نا.
Top