چۆن سوكێتی USB له ویندۆز دابخه‌ین؟
زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ره‌نگه وا هه‌ست بكه‌ن داتا و فایله گرنگه‌كانی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان ته‌نیا له رێگای ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌دزرێت یان له‌وێوه دزه ده‌كه‌نه ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان، ئاسانترین شێوه بۆ دزینی داتاكانی سه‌ر كۆمپیوته‌ر سوكێت یان به واتا كوردییه‌كه‌ی كه‌لێنی USBیه.
گشت كۆمپیوته‌رێك دوو یا سێ شوێنی دانانی فلاش میمۆری هه‌یه، كه به‌دانانی فلاش میمۆری له شوێنی USB به‌ئاسانی ده‌توانی فایل له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر دابنێیت، یان فایله‌كان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر هه‌ڵبگریت، زۆرجارانیش بۆتان هاتۆته پێش كه له رێگای فلاش میمۆری هاوڕێكانتان كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان تووشی ڤایرۆس هاتووه. به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سوكێتی USB پرۆگرامێكی تایبه‌تی هه‌یه به‌ناوی Phrozen safa USB كه به‌كارهێنانه‌كه‌ی زۆر ئاسانه و ئه‌ركی پرۆگرامه‌كه ئه‌وه‌یه كه گشت ده‌رگاكانی USB له كۆمپیوته‌ردا دابخات بۆ ئه‌وه‌ی كه هیچ فلاش میمۆرییه‌ك هه‌تا ئه‌وكاته‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی حه‌ز نه‌كات نه‌خوێنێته‌وه. پرۆگرامه‌كه چه‌ندین فه‌رمانی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات وه‌ك ده‌توانیت ته‌نیا بابه‌ته‌كانی سه‌ر فلاش میمۆرییه‌كه بخوێنیته‌وه و ببینیت و نا‌توانیت كۆپیان لێههڵگریت یان بیانسڕیهوه، له‌وكاته‌دا هیچ ڤایرۆسێك له رێگای میمۆرییه‌وه دزه ناكاته ناو كۆمپیوته‌ر.
یان ده‌توانیت به ته‌واوی ده‌رگاكانی USB دابخه‌یت،كه له‌وكاته‌دا نا‌توانیت بیكه‌یه‌وه و نه ده‌شتوانیت هیچ شتێك له‌سه‌ر میمۆرییه‌كه خه‌زن بكه‌یت.
