ئیمێل بۆ جیمێل رابگره!

ئیمێل بۆ جیمێل رابگره!
ئیمێل بۆ جیمێل رابگره!
خزمه‌تگوزاری به‌خشینی ئیمێل له گوگڵدا كه به gmail ناسراوه، خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگه، هه‌رچه‌نده مێژوویه‌كی دێرینی نییه، به‌ڵام خزمه‌تگوزارییه‌كانی له گشت ئه‌و سایتانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری ئیمێلیان هه‌یه سه‌ركه‌وتووتره. راسته یاهوو زیاترین راژه‌ی به‌شداربووانی هه‌یه له ناردن و به‌ڕێكردنی ئیمێلدا، به‌ڵام نه‌یتوانییوه ئه‌و پایه‌یه‌ی Gmail به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌گه‌ر نیازت هه‌یه به‌رگری بكه‌یت له‌و ئیمێلانه‌ی كه به “سپام” spam ناسراون، بۆ Gmailه‌كه‌ت بێن، (سپام به‌و ئیمێلانه ده‌گوترێت كه ته‌نیا مه‌به‌ستیان ریكلام كردنه و ئۆتۆماتیكی بۆ سندوقی ئیمێله‌كه‌ت دێت)، ئه‌گه‌ر ناته‌وێت وه‌ڵامی ئیمێله‌كانت بده‌یته و وه‌ڵامه‌كانیان وه‌دوا ده‌خه‌یت و ده‌ته‌وێت ئیمێله‌كان رێك بخه‌یت. سه‌ر له سایتی http://inboxpause.com بده و فایلێكی زۆر بچووك دابه‌زێنه كه هه‌ر به‌و ناوه‌یه. به‌هۆیه‌وه ده‌توانیت به ئاسانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی تایبه‌تن به ئیمێل له جێمێلدا ئه‌نجام بده‌یت. به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه بچووكه‌وه به ئاسانی ده‌توانیت به داگرتنی دوگمه‌ی Pause بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئێمله نوێیه‌كان وه‌رنه‌گریت، هه‌روه‌ها ئۆتۆماتیكی ئێمێلێك كه پێشتر ئاماده‌ت كردووه بۆ خاوه‌ن ئیمێله‌كان بنێردرێت كه باس له‌وه بكات له‌وماوه‌یه‌دا نا‌توانیت وه‌ڵامی ئیمێله‌كان بده‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه لایه‌نی به‌رامبه‌ریش نه‌زانێت كه ئێمێلهكانی نه‌گه‌یشتوون یان به ئه‌نقه‌ست پشتگوێت خستوون.
Top