كامێرای دیجیتال له ئه‌نگوستیله‌دا

كامێرای دیجیتال له ئه‌نگوستیله‌دا
كامێرای دیجیتال
له ئه‌نگوستیله‌دا
سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی جیهانی دیجیتالی ئه‌گه‌رچی ژیانی ئاسانكردۆتهوه و هه‌لێكی زیاتری بۆ مرۆڤ ره‌خساندووه، به‌ڵام ده‌بێ بڵێن جێی داخه زۆر كه‌س له‌م ته‌كنه‌لۆژییه نوێیه به‌مه‌به‌ستی خراپ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. زۆرجار باسی ئامێرێكی دیجیتالیمان كردووه كه به‌مه‌به‌ستی سیخوڕی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، وه‌ك كامێرا له دوگمه‌ی كراسدا، كامێرا له كاتژمێردا، كامێرا له مه‌دالیای سویجی ئۆتۆمبێلدا...تاد. ئه‌م كامێرایه‌ی كه ئێستا وێنه‌كه‌ی ده‌بینن، ئهنگوستیلهیهكه وه‌ك هه‌موو ئه‌نگوستیله‌یه‌كی دی و له په‌نجه ده‌خرێت. نه‌قیمی ئه‌نگوستیله‌كه چاوی كامێرایه‌كی دیجیتالییه، كه به كامێرای جۆری Camer-ing ناسراوه، كامێرا دیجیتالییه‌كه هه‌م وێنه ده‌گرێت و هه‌م فیلم هه‌ڵده‌گرێته‌وه. هه‌رچه‌نده كوالیتی فیلم و وێنه‌كانی سه‌ر كامێراكه به‌هێز نین، به‌ڵام كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌ڵێنی داوه له داهاتوودا كامێرای له‌م شێوه‌یه به دیزاین و كاراییه‌كی به‌هێزتره‌وه بێنێته به‌رهه‌م..
Top