كۆمپیوته‌رێكی بچووك و كاراییه‌كی زۆر
سوود لێوه‌رگرتن و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز واته دیسكتۆپ به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و كه‌می ده‌چێت، چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه وایانكردووه كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز وه‌ك جاران بایه‌خی خۆی نه‌مێنێت، وه‌ك زۆربوونی كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ، داهێنانی كۆمپیوته‌ری ته‌بلێت و مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و سوود وه‌رگرتن له هاردی مه‌جازی ناو ئه‌نته‌رنێت. له‌م دواییه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپیش بایه‌خی یه‌كجاری خۆی له ده‌ست نه‌دات، به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ری هه‌وڵیانداوه قه‌باره‌ی و بارستایی كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپ بچووك بكه‌نه‌وه، وه‌ك داهێنانه‌كه‌ی كۆمپانیای Xi3 كه كۆمپیوته‌رێكی دیسكتۆپی قه‌باره‌كه‌ی بچووكه و كاراییشی له كۆمپیوته‌رێكی قه‌باره مه‌زن زیاتره یان له‌ئاستی ئه‌ودایه. كۆمپیوته‌ری جۆری X5A ئه‌و كۆمپیوته‌ره بچووكه‌یه كه وێنه‌كه‌ی لێره‌دا ده‌بینن، خێرایی لێكدانه‌وه‌ی 1.8 گیگاهێرتزه، رامه‌كه‌ی دوو گیگابایته، كۆمپانیای ناوبراو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كۆمپیوته‌رێكی دیسكتۆپی باشتر له‌وه به‌ناوی X7A به‌رهه‌م بێنێت كه به كه‌ڵكی ئیداره و شوێنه گرنگه‌كان بێت.
