یاری ئه‌لكترۆنی سواره‌ی ئه‌سپ
له زۆربه‌ی یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كاندا كه ئۆگرانی ئه‌و به‌شه حه‌زی لێده‌كه‌ن، زیاتر یاری ئۆتۆمبیل لێخوڕینه، به‌ڵام ئایا تا ئێستا قه‌ت خۆت تاقیكردۆته‌وه كه سواری پشتی ئه‌سپێك بی و به‌ناو دارستان و ده‌شت و چیا‌و دۆڵدا ئه‌سپه‌كه‌ت تاو بده‌یت؟ ئه‌گه‌ر له جیهانی واقیعیشدا تاقیت نه‌كردۆته‌وه ده‌كرێت له یاريی Planet Horse تاقی بكه‌یته‌وه. له‌م یارییه‌دا به‌پێی ویستی خۆت جۆری ئه‌سپه‌كه‌ت هه‌ڵده‌بژێریت و هه‌روه‌ها سوارهكهش به ویستی خۆت ده‌بێت، ژن بێت یان پیاو و هه‌روه‌ها چ جۆره جل و به‌رگێكی له‌به‌ردابێت. ئه‌سپه‌كه‌ت چ ره‌نگ بێت. ده‌كرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند سواره‌ی دیكه‌ش كێبڕكێی ئه‌سپ سواری بكه‌یت. ته‌نانه‌ت جگه له ئه‌سپ ده‌كرێت سواری كه‌ره كێوی و ئه‌سپی شاخداریش بیت. یارییه‌كه به سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ر قۆناغێك تێیدا سه‌ركه‌وتیت، خه‌ڵاتێك كه بریتییه له پاره‌یه‌كی مه‌جازی وه‌رده‌گریت و به‌هۆیه‌وه زین و لغاو و شتی دیكه بۆ ئه‌سپه‌كه‌ت ده‌كڕیت. ده‌بێ ئه‌سپه‌كه‌ت به شێو و دۆڵ و بیابان و دارستاندا تێپه‌ڕ بكه‌یت.
