سایتێك بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك خزمه‌تگوزاری هه‌یه
هه‌رچه‌نده سایته‌كانی وه‌ك گوگڵ و یاهوو فه‌یسبووك بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستێك له ریزی سایته سهركهوتووهكاندان ، به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌یه ناوی سایتی www.zamzar.com بیستبێت، سایتێك كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌لێكن و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زای بواری كۆمپیوته‌ر و گۆڕینی فۆرماتی فایلی ده‌نگ و ره‌نگی و فایلی دوكیومێنتین سوودی زۆره.
له‌م سایته‌دا چه‌ندین خزمه‌تگوزاريی گرنگ هه‌یه، وه‌ك گۆڕینی گشت فۆرماته‌كانی ده‌نگ و ره‌نگ و دوكیومێنتی و هی دیكە. بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ین، بۆ نموونه ئێوه فایلێكتان هه‌یه كه wordه و ده‌ته‌وێت بیكه‌یت به فایلی PDF، به‌ڵام له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پرۆگرامێك نییه كه ئامانجه‌كه‌ت بۆ جێبه‌جێ بكات، له‌و سایته‌دا به ئاسانی به‌بێ هیچ پرۆگرامێك فایله‌كه‌ت بۆ ده‌كرێته PDF.
خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه‌ی سایته‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر فایلێكی بته‌وێت له هه‌ر سایتێك دایبه‌زێنیت، ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئه‌ده‌رسی فایله‌كه بده‌یت به سایتی ناوبراو، به‌ئاسانی بۆت داده‌به‌زێنێت. خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكە ئه‌وه‌یه كه نیازت هه‌یه فایلێك بۆ یه‌كێك بنێریت، به‌ڵام حه‌ز ناكه‌ی به ئیمێلی خۆت بێت، له‌و سایته‌دا به‌بێ ناوی تۆ فایله‌كه ده‌ڕوات. ئه‌وانه به‌شێك بوون له خزمه‌تگوزارییه‌كانی سایته‌كه. ئێوه خۆتان سه‌ر له سایته‌كه بده‌ن و خزمه‌تگوزاريی دیكەشی تێدایه.
