سامسۆنگ لاپتۆپ- تەبلێتێك بەرهەم دێنێت

سامسۆنگ لاپتۆپ- تەبلێتێك بەرهەم دێنێت
لەم ماوەیەدا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای دیجیتالی ئامێرێك بەرهەم دێنن كە تەنیا ئەركی ئامێرێك ئەنجام نەدات و بگرە چەند ئامێرێك بن لە یەك ئامێردا، بۆ خوێنەری ئایتی و بۆ ئەو كەسانەی كە شارەزای بواری تەكنەلۆژیای نوێش نین دەزانن لاپتۆپ چ جۆرە كۆمپیوتەرێكە، كۆمپیوتەری جۆری تەبلێتیش هەر لە لاپتۆپ دەچێت بەڵام تەنیا شاشەیەكە و هیچی دیكە و ئەو بەشەی تایبەت بە كیبۆردە لە تەبلێتدا نییە، سامسۆنگ كۆمپیوتەرێكی بەرهەم هێناوە كە هەم تەبلێتە و هەم لاپتۆپ. كۆمپیوتەرەكە كە بە Series 5hybrid PC ناسراوە لە راستیدا لاپتۆپێكی 11 ئینجییە كە ویندۆز هەشتی لەسەرە، بەڵام كاتێك كە بمانەوێ بەشی كیبۆردەكەی لێبكەینەوە، دەبێتە تەبلێتێكی 11 ئینجی. خاڵی سەرنج راكێش لەو تەبلێت- لاپتۆپەدا ئەوەیە كە كیبۆردەكەی بە شێوەی موگناتیسی لە ئامێرەكەوە پەیوەند دەدرێت. پاتری ئەو تەبلێت- لاپتۆپە 10 كاتژمێر دەخایەنێت و دوو كامێرای پشتەوە و پێشەوەی هەیە، كە یەكەمیان 8 گیگابایت و ئەویتریشیان 2 گیگابایتە. لەم كۆمپیوتەرەدا جگە لەوە شوێنی دانانی فلاش میمۆری، سلایت كارد، شوێنێكیشی هەیە بۆ دانانی سیمكارت، دەكرێت لە رێگای سیمكارتەكەوە هێڵی ئینتەرنێتت هەبێت. كۆمپیوتەرەكە تەنیا 9 ملم بارستایەتی و كێشەكەشی 747 گرامە.
Top