بە پرۆگرامی Eraser drop بۆ هەمیشە فایلەكان دەسڕێتەوە
دوای دابەزاندنی پرۆگرامەكە، پرۆگرامەكە دەكەیتەوەو لەوێدا ئایكۆنێك دەبینیت كە هێمای لەت لەتكردنی كاغەز نیشان دەدات. یان لەسەر ئایكۆنی پرۆگرامەكە راست كلیك دەكەیت و فەرمانی Options دەكەیتەوە. لەوێدا Eraser method هەڵدەبژێریت و یەكێك لە فەرمانەكانی ناو لیستەكە هەڵدەبژێریت، هەركام لە فەرمانەكان خێرایی و لەسەرخۆیی سڕینەوەكە نیشان دەدەن، هەتا لەسەرخۆتر بێت زیاتر دەسڕێتەوە. جگە لەوەش پرۆگرامەكە پورتێبڵە و دەتوانی لە فلاش میمۆرییەكدا خەزنی بكەیت و لەسەر هەر كۆمپیوتەرێك كە هی خۆت نەبێت فلاشەكە دابنێیت و پاشان فەرمانی سڕینەوەكە لێبدەیت.
