ماڵپەری سوفتكس كەتایبەتە بەبواری پرۆگرام سازی وە تۆمار كردنی بینەری ئەنەرنێت لەسەر ماڵپەرەكاندا وە ئەوەی بڵاو كردەوە كە ماڵپەری یوتوب زۆرترین بینەری هەبوو كە سەردانی ماڵپەرەكەیان كردووە وە ژمارەی ئەو كەسانەی سەردانی ئەم ماڵپەڕەیان كردوە گەیشتە یەك ترلیۆن كە بەبەردەوام زیاتر لە 140 وێنەیی بەرامبەر بەبەر یەك كەس دەكەوێت لەدونیادا بۆسالی 2011 وە راپۆرتی ماڵپەرەكە ئەوەی خستە روو كە كە رۆژانە نزیكەی 4 ملیار وێنەی ڤیدیۆیی نمایش كردووە وە لەیەك خولەكدا وێنەی ڤیدیۆیەكی یەك كات ژمێری داونلۆد كراوە و مانگانە نزیكەی 800 ملیۆن سەردانی كراوی هەبوو وە 3 ملیار وێنەی ڤیدیۆیی بینراوە وە لەنیوان 3 سێرڤەردا لە70% وێنەی ڤیدیۆی داونلۆد كراوە كە زۆرینەی لەدەرەوەی وولایەتە یەكگرتووكان بوو شایەنی باسە ماڵپەری یوتوب لەسالی 2005 دامەزراوە كە تایبەتە بە ماڵپەری وێنەی ڤیدیۆیی نمایش كراو وە بنكەیان لە 39 ووڵاتی جیهان هەیە وە 54 زمانی تێدایە