له م سایته دا ئاستی خێرایی تایپكردنت به رێ سه رێ

له م سایته دا ئاستی خێرایی تایپكردنت به رێ سه رێ
فێربوونی چۆنییەتی خێرا تایپ كردن بەشێوەی دروست و یاسایی و بە دە پەنجەیی بۆ هەموو بەكارهێنەرێكی كۆمپیوتەر پێویستە، وەك چۆن دەڵێن ڕاكردن لە ورزشدا بەمانای دایكی هەموو وەرزشەكان دێت، تایپكردنیش لە كۆمپیوتەردا لە ڕیزی پێشەوە دێت، چونكە هەموو كردارەكان بە تایپكردنەوە ئەنجام دەدرێن، چ ئەركی گرافیكی و نەخشەساز بێت، چ كاری ئیداری بێت، چ كاری ڕۆژنامە و چاپخانە بێت. بۆ فێربوونی تایپكردن بە شێوەی دروست گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەگەر ڕێنوێنی پرۆگرامەكان وەبەرچاو بگیرێت تێیدا سەركەوتوو دەبن. سایتی http://www.keybr.com/ سایتێكە كە تێیدا شێوازی دروستی تایپكردنتان فێردەكات و هەروەها تاقیكردنەوەشتان لێوەردەگرێت. بۆ دەستپێك هەر ئەوەندە بەسە كە یەكێك لەو دەقانەی كە سایتەكە نیشانی دەدات تایپی بكەی، تاكو لە كاتی تایپكردندا سایتەكە، هەڵەو كەموكوڕی و خێرایی و چۆنییەتی دروست تایپكردنتان نیشان بدات.
Top