هــــه ر جـــاره و وه ڵامـــی پرسیارێـك

هــــه ر جـــاره و وه ڵامـــی پرسیارێـك
خوێنەرێكی بەڕێزی بەشی ئایتی لە گۆڤارەكەمان پرسیارێكی ئاراستە كردووین و دەپرسێت، وەك بیستوومە دەڵێن كە بۆ هەڵگرتن و ئەرشیفكردن و ڕاگواستنی داتاكان لەسەر كۆمپیوتەر، باشترە CD يا DVD بەكار بێنن، چونكە ئەوانە ڤایرۆس هەڵناگرن، كەچی فلاش میمۆری وانییە و ڤایرۆس دەچێتە ناوی؟
خوێنەری بەڕێز لەسەرەتادا دەبێ ڤایرۆس بناسی، ڤایرۆس ئەو پرۆگرامە تێكدەرانەن كە لەئینتەرنێتدا بەمەبەستی تێكدانی كۆمپیوتەر و مەبەستی خراپكارانە بڵاودەكرێنەوە، لێكچوونی ڤایرۆسی كۆمپیوتەر لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەی كە دەچێتە ناو جەستەی مرۆڤەوە ئەوەیە كە هەردووكیان لەخۆوە زیاد دەبن و لەماوەیەكی كەمدا پەرەدەسێنن... DVD و فلاش میمۆری و هەر ئامرازێكی دیكە كە بۆ گواستنەوەی داتاكان بێت، هیچ جیاوازییەكیان نییە و ڤایرۆس دزە دەكاتە ناو هەموو ئەوانە، بەڵام هەندێك فلاش میمۆری باشترن لەDVD چونكە خۆیان ئەنتی ڤایرۆسیان تێدایە و ئیزن نادەن ڤایرۆس بچێتە ناویان، هەروەها ئەگەری تێكچوون و زوو لەناوچوونی DVD زیاترە، ئەو دەنگۆیانەی كە دەڵێن DVD ڤایرۆس هەڵناگرێت و ڤایرۆس ناچێتە ناوێیەوە هیچ ئەساسێكی نییە.
Top