سایتی گوگڵ و یاهوو بینگ و سایتە هاوشێوەكانی ئەوان لەریزی باشترین سایتی دۆزەرەوە لەجیهانی ئەنتەرنێتدا دێنە ژمار، هەركام لەو سایتانەی ئاماژەمان پێدان تەنیا ئەركیان دۆزینەوەی وێنە نییە، بگرە دەق و فایل و گرتەی ڤیدیۆیی و ئەوەی مەبەستتە دەیدۆزنەوە، بەڵام سایتی www.tineye.com ئەركەكەی تەنیا بەدۆزینەوەی وێنە تایبەت كردووە، ئەركی سایتەكە هەر ئەوە نییە وێنەیەكت بۆ بدۆزێتەوە، بگرە زانیاری ورد سەبارەت بەوێنەكە، وەك هی چ ساڵێكە، یا لەچ شوێنێك گیراوە، چ كاتێك گیراوە..تاد. دەكرێ وێنەیەك لەسەر كۆمپیوتەرەكەی خۆت ئاپلۆدی سایتەكە بكەی، سایتەكەش لەجیهانی ئەنتەرنێتدا دەگەڕێ و وێنەی هاوشێوەی وێنەی تۆ دەدۆزێتەوە، ئەدرەسی ئەو سایتانەشت پێدەبەخشێ كە وێنەی هاوشێوەی ئەو وێنەیان تێدا بڵاوكراوەتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو وێنەیە دەستكاریش كرابێت دیسان هەر دەیدۆزێتەوە.