له ویندۆزفۆن 8دا مۆبایل ئهركی كۆمپیوتهر ئهنجام دهدات
ویندۆز8ی تایبەت بەكۆمپیوتەر و ویندۆز8ی تایبەت بە مۆبایلە هۆشمەندەكان، زۆر لەیەك نزیكن، هەربۆیە بەرهەمهێنەرانی پرۆگرام و یارییە ئەلكترۆنییەكان دەتوانن پرۆگرامی هاوبەش لەنێوانیاندا بەرهەم بێنن. هەروەها بەهۆی ئەوەی بەهێزی كارتی گرافیكی ویندۆزفۆن هەروەها پرۆسیسەرێكی بەهێز بۆتە هۆی ئەوەی كە سنوورێك لەنێوان ویندۆزفۆن8 و ئامێری Xbox دا نەمێنێ. ویندۆزفۆن8 لەئیكسپلۆرێری 10 سوود وەردەگرێت، جگە لەوەش لەهەموو پرۆگرامەكانی دۆزەرەوەی سایتەكان وەك فایرفۆكس و گۆگل كرۆم پشتیوانی دەكات. پرۆگرامی سكایپی كە بووە هۆی ئەوەی كێشەیەك بۆ كۆمپانیاكانی تۆڕی مۆبایل لەهەموو جیهاندا پێكبێنێ، چونكە بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە بەبێ بەرامبەر لەگەڵ هەر سیستەمێكی مۆبایل كە ئەو پرۆگرامەی لەسەرە بەخۆڕایی پێوەندی دابمەزرێنی. لەویندۆزفۆن8دا بەباشی سوود لەو پرۆگرامە وەردەگیرێت. پێدەچێت بەهۆی ویندۆزفۆن8ـەوە ئیدی سنوورێك لەنێوان كۆمپیوتەر و مۆبایلدا نەمێنێ
