مۆبایلێك ههتا 15 ساڵ شهحن لهخۆیدا رادهگرێ

مۆبایلێك ههتا 15 ساڵ شهحن لهخۆیدا رادهگرێ
رەنگە ئەو مانشێتەی سەرەوە تا ڕادەیەك جێگای سەرسوڕمان بێت، ئاخر چۆن دەبێت مۆبایلێك ئەو تەمەنە زۆرە شەحن لەخۆیدا ڕابگرێت. بەڵێ لەپێشانگای تەكنۆلۆژیای نوێی ساڵانەی تایواندا مۆبایلێك نمایش كرا كە پێویستی بەشەحنكردنەوە نییە و بگرە بەباتری قەڵەمی كار دەكات و ئەو باترییەش هەتا 15 ساڵ شەحنەكەی دانابەزێت.
مۆبایلەكە كە بەspareOne ناسراوە تەنیا بۆ كاتی پێویستە و بۆ پێوەندیكردنی ئاسایی نابێت، هیچ كەلێنێك یان شوێنێكی نییە بۆ شەحنكردنەوە و هیچ شاشەیەكیشی نییە، تەنیا تایبەتمەندی باشی هاندەكە لەوەدایە كە شەحنەكەی بۆ ئەو ماوەیەی ئاماژەمان پێدا دانابەزێت. هاندی مۆبایلەكە تەنیا كیبۆردی هەیە و بۆ ژمارەكردن و هەروەها دوگمەیەكیش بۆ كەم و زیادكردنی دەنگ. لەسەر هاندەكە لایتێك هەیە لەگەڵ دوگمەیەك بۆ “پێوەندی زۆر پێویست” كێشی هاندەكە تەنیا 75 گرامە. هەرچەندە ئەو هاندە هیچ شاشەیەكی بۆ نیشاندانی ژمارەی ئەو كەسەی پێوەندی دەكات یا ناردنی كورتە پەیام نییە، بەڵام بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ ئەو كەسەی مەبەستتە، ئەم پەیامە دەنێرێ، “تكایە پێوەندیم پێوە بكە”.
Top