له نینتیندۆدا بۆ یاریكردن ته‌له‌ڤزیۆن پێویست نییه!
له پیشانگای ساڵانه‌ی E3 ئه‌مساڵدا نینتندۆ كه كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی، ئامێرێكی نوێی نمایشكرد كه شاشه‌یه‌كی له‌مسی هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جێگای سه‌رنجن. ئامێری گهیمهكه كه به Wii U ناسراوه دیزانێكی سه‌رنج راكێشی هه‌یه، ده‌كرێت كاتی یاری كردن شوێنی ته‌له‌ڤزیۆن بگرێته‌وه، به‌و واتایه ده‌كرێت هه‌ر له سه‌ر شاشه بچووكه‌كه‌ی ئامێره‌كه یارییه‌كه ببینی، جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت له ده‌سكی گه‌مه‌ی ئامێره‌كه وه‌ك چه‌كی یاری سوود وه‌ربگری، یان له رێگای ئینته‌رنێته‌وه، په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییت هه‌بێت.
