سۆنی و كامێرایه‌كی پیـــــــــــــــــــشهیی 20 میگاپیكسلی
كۆمپانیای سۆنی كامێرایه‌كی كامپێكتی پیشه‌یی به‌نای Cyber-shot DSC-RX100 به‌رهه‌م هێناه كه هه‌سته‌وه‌ره‌كه‌ی 20 میگاپیكسهله، و جگه له‌وه‌ش سیسته‌می CMOS هه‌یه. لێنزی كامێراكه 28-100 ملمه، دیافراگمی F1.8- F5.9ه یه‌كه‌مین كامێرای ئه‌و كۆمپانیایه‌یه كه به فۆرماتی RAW وێنه ده‌گرێت. هه‌روه‌ها كامێراكه ده‌توانێت به كوالیتی 1080 واته Full HD فیلم هه‌ڵبگرێته‌وه هاوكات له گه‌ڵ فیلمههڵگرتنهوهكهشدا به كوالیتی 17 میگاپیكسل وێنه‌بگرێت. كامێرای RX100 یه‌كه‌مین كامێرای كامپێكتی كۆمپانیای سۆنی كه له ته‌كنه‌لۆژیای WhiteMagic لهشاشهكهی خۆی سوود وه‌رده‌گرێت كه كۆمپانیای نابراو پێیوایه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه رووناكی شاشه‌كه زیاتر بێت. كامێرای ناوبراو فلاشی ناوخۆیی هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ش ته‌كنه‌لۆژیای ناسینی روخساره‌كان و ناسینی بزه و گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی تێدایه.
