كۆمپیوته رێكی گشتكاره ی سێ رهه هندی

كۆمپیوته رێكی گشتكاره ی سێ رهه هندی
سێ ڕەهەندی یا بەواتا كورتكراوەكەی 3D لەجیهانی نیشاندان لەتەكنۆلۆژیای دیجیتالیدا وەك كۆمپیوتەر، تەلەڤزیۆن، مۆبایل، تەبلێت، كامێرا، وردە وردە شوێنی خۆیان دەكەنەوە و كۆمەڵگە پێشوازی گەرمیان لێدەكات.
كۆمپیوتەرە گشت كارەكان، یان كۆمپیوتەرە یەك پارچەكان بەو كۆمپیوتەرانە دەگوترێن كە هەموو پارچەكانی كۆمپیوتەرەكە بریتییە لەشاشەیەك و كیبۆرد و ماوسێكی وایەرلەیس كە بەسیستەمی وای فای یا بلوتوس لەگەڵ كۆمپیوتەرەكە پێوەند دەدرێن.
لەم دواییەدا كۆمپیوتەرێكی گشتكارەی سێ ڕەهەندی بەناوی AE2420-3D TOUCH كە توانای MSI هەیە و شاشەكەی سێ ڕەهەندییە كەوتە بازاڕەوە. ڕامی ئەم كۆمپیوتەرە هەشت گیگابایتە و هارددیسكەكەی توانای خەزنكردنی یەك ترابایتی هەیە. كارتی شاشەی ئەو لاپتۆپە لەجۆری ATI RADEON HD 5730ـەیە كە توانای یەك گیگابایتە. مۆنیتۆری كۆمپیوتەرەكە قەوارەكەی 6/23یە، لەجۆری LEDی و فول ئێچ دییە. سیستەمی WiFi هەیە و ماوسی و كیبۆردەكەی وایەرلەیسە. پۆرتی USB3 و شوێنی كێبڵی HDMI هەیە.
Top