كۆمپانیای NHK كه كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه كامێرایه‌كی به‌رهه‌م هێناوه كه توانای هه‌یه به هه‌سته‌وه‌ری 33 میگاپیكسل فیلم هه‌ڵبگرێته‌وه. ئه‌و فیلمانه‌ی كامێراكه هه‌ڵده‌گرێته‌وه به‌هۆی له‌سه‌روو بوونی كوالیتی فیلمه‌كه ته‌نیا له ته‌له‌ڤزیۆنه فول HDه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها خێرایی فیلمگرتنهوهی 120 فرێم له چركه‌یه‌كدایه واته دوو قاتی هه‌ر كامێرایه‌كی دیجیتالی، ئه‌وه به‌و مانایه دێت كه ده‌توانرێت 4 ملیار پیكسل له چركه‌یه‌كدا تۆمار بكات.كامێراكه به خێرایی گواستنه‌وه‌ی 2.51 گیگابایت له چركه‌یه‌كدا به‌باشی ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌كی به‌و راده‌یه به باشی ئه‌نجام ده‌دات. هه‌سته‌وه‌ری جۆری CMOS كامێراكه كه ته‌نیا 7.24 ملم قهوارهكهیهتی بچووكترین هه‌سته‌وه‌ری رووناكی جیهانه.