لەم مانگەدا پێشانگای ساڵانەی E3 لەوڵاتی تایوان بەڕێوە چوو، لەم پیشانگایەدا چەندین ئامێری تایبەت بەگەمەی ئەلكترۆنی نیشاندران، كۆمپانیای ROCCAT لەژووری تایبەت بەخۆی لەم پیشانگایەدا دوو ماوسی نوێی خۆی كە تایبەت بەیاری ئەلكترۆنی نمایش كرد. ماوسەكانیش بریتی بوون لەLua كە ماوسێكی سێ دوگمەیی سادە و هەروەها Kone XTD كە ماوسێكی تایبەت بوو بەگەمە بۆ گەیمەرە پیشەییەكان، ماوسی ناوبراو توانای ڕێكخستن و كۆنترۆڵكردنی هەر دوگمەیەك جوڵەی ماوسەكە بۆ بەكارهێنەرەكەی دەڕەخسێنێ. ماوسی Lua لەدەستتدا بەباشی جێ دەگرێ و كاركردن بەو ماوسە زۆر ئاسانە. هەروەها ئەو توانایەی هەیە كە بەویستی خۆت ڕەنگی سەر ماوسەكە كە لەگلۆپی LED پێكهاتوون بگۆڕی. ئەم ماوسە بچووكترین ماوسە لەلایەن كۆمپانیاكەیەوە. ماوسی جۆری Kone XTDیش دیزاینێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، ڕووچوونی هەردوولای ماوسەكە وای كردووە كە پەنجەكانتان بەتەواوی لەوێ جێگیر ببێ. ماوسەكە 12 دوگمەی تایبەتی هەیە، بەكارهێنەرەكەی دەتوانێ بە ویستی خۆی بەرنامەیان بۆ دابنێت. بەتەكنۆلۆژیای Easy shift دەكرێت هەتا 24 فەرمان لەخۆیدا خەزن بكات.