كامێرای جۆری Aiptek3D i2 كامێرایه‌كی فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی سێ ره‌هه‌ندی زۆر بچووكه كه توانای فیلم ههگرتنهوهو وێنه‌گری سێ ره‌هه‌ندی هه‌یه و هه‌روه‌ها ده‌توانی فیلم و وێنه‌ی دوو ره‌هه‌ندیش بگرێ. ئه‌و فیلمانه‌ی به‌و كامێرایه ده‌گیرێن به كوالیتی PHD و 720 و وێنه‌كان به كوالیتی 5 میگاپیكسێل ده‌گيرێ. كامێرا بچووكه‌كه شوێنێكی تایبه‌تی به HDMI هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت فیلمه گیراوه‌كان له ته‌له‌ڤزیۆنێكی HD لێبدرێنه‌وه.
له‌گه‌ڵ كامێراكه‌دا، چاویلكه‌یه‌كی سێ ره‌هه‌ندی له‌گه‌ڵدایه كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت وێنه سێ ره‌هه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی كامێراكه سه‌یر بكه‌ی. نیوه‌ی كامێراكه له پلاستیكێكی روون و بریقه‌دار دروستكراوه. به‌هۆی كێبڵی USBیه‌وه له‌كۆمپیوته‌ر ده‌خرێت