ته نكترین ته له ڤزیۆنی جیهان له لایه‌ن LGه‌وه

ته نكترین ته له ڤزیۆنی جیهان له لایه‌ن LGه‌وه
سیسته‌می ته‌له‌ڤزیۆن چه‌ندین ساڵ بوو هیچ گۆڕانێكی ئه‌وتۆی بهسهردانههاتبوو، نزیكه‌ی ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی پلاسما به‌رهه‌م هات واته ته‌له‌ڤزیۆنێك كه به به‌راورد به ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌نالۆگ كارایی و توانایی زیاتری هه‌بوو، دوای پلاسما ته‌له‌ڤزیۆنی LCD و دواتریش LED، دوايین سیسته‌می ته‌له‌ڤزیۆن، ته‌له‌ڤزیۆنی جۆری OLEDیه. له ته‌له‌ڤزیۆنی OLED دا شاشه‌كه به جۆرێك ته‌نكه كه وه‌ك جامێك ئه‌و دیوی دیكه ده‌بینی. سامسۆنگ و LG دوو كۆمپانیای كۆریایی له به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا له ركابهریدان، چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر سامسۆنگ نوێترین ته‌له‌ڤزیۆنی OLED خسته بازاڕ و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش LG ته‌له‌ڤزیۆنێكی 55 ئینجی به‌ناوی EM960055 خسته بازاڕه‌وه. ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ته‌نیا 4 ملم بارستایهتیهتی. كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌مه ته‌نكترین ته‌له‌ڤزیۆنه هه‌تا ئێستا له جیهان به‌رهه‌م هاتبێت. هه‌موو كه‌لێن و كێبڵه‌كانی تایبه‌ت به ده‌نگ و ره‌نگ له‌م تیڤیه‌دا هه‌یه جگه له‌وه‌ش سێ شوێنی تایبه‌تی به فلاش میمۆری هه‌یه.
Top