قه‌ت رۆژێك بیرت له‌وه ده‌كرده‌وه بتوانی كۆنترۆڵی خه‌ونه‌كانت بكه‌ی، یانی به ویستی خۆت خه‌ون ببینی و ئه‌وه‌ی له‌ناو خهونهكهتدایه به ویستی خۆت بیگۆڕی، ره‌نگه بڵێن شتی له‌م بابه‌ته زیاتر وه‌ك درۆیه‌كی زانستی ده‌چێت، یان وه‌ك فیلمێكی خه‌یاڵی.. له‌لایه‌نی زانستییه‌وه ده‌ركه‌وتووه هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له خه‌ونه‌كانیاندا ده‌یبینن زاڵ بن و ویستی خۆیان كۆنترۆڵی بكه‌ن. له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌مامكێك له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌ك به‌رهه‌م هاتووه و كۆمپانیایه‌كه ده‌ڵێت هه‌ركه‌سێك ئه‌و ده‌مامكه بكاته چاوی به ویستی خۆی ده‌توانی خه‌ونه‌كه‌ی بگۆڕێت. ناوی ده‌مامكه Remee. زانایانی بواری خه‌ون ده‌ڵێن هه‌ركه‌سێك به‌هه‌ندێك راهێنان ده‌توانی به‌سه‌ر خه‌ونه‌كانیدا زاڵ بێت، ئه‌و ده‌مامكه یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ ئه‌و كاره. له به‌شی پێشه‌وه‌ی ماسكهكهدا هه‌سته‌وه‌رێكی رووناكی هه‌یه كه ئیزن به پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات فه‌رمانی نوێ له رێگای كۆمپیوته‌ره‌وه وه‌ربگرێت. له‌به‌شی پشته‌وه‌ی ده‌مامكه‌دا بۆ هه‌ركام له چاوه‌كان سێ گڵۆپی جۆری LED داندراوه كه كاری سه‌ره‌كی ئه‌و گلۆپانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئایا ئه‌و ده‌مامكه تا چه‌نده خه‌ونه‌كانمان به‌راستی ده‌گێڕێ و تا چه‌ند له‌گه‌ڵ واقیعیه‌ت ده‌گونجێ و كه‌ی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه ئه‌وانه پرسیارێكن ره‌نگه هه‌ر له‌مساڵدا وه‌ڵام بدرێنه‌وه.