شوێنی كلینكس به ریمۆت كۆنترۆڵ

شوێنی كلینكس به ریمۆت كۆنترۆڵ
هەروەك هێنانی گڵاسە ئاوێك لەچێشتخانە، هێنانی كلینكس یا دەسماڵی كاغەزی بۆ مرۆڤە تەمبەڵ و كەم جووڵەكان سەختە! بەتایبەتی ئەو كاتانەی كە تووشی پەسیو بووە یان لەسەر سفرەی نانخواردنەو تاقەتی هێنانی كلینكسی نییە!
ئەم شوێنی دەسماڵ كاغەزییە، ڕیمۆت كۆنترۆڵی هەیە و دەتوانی لەهەر شوێنێك بێ بۆ لات بێت. ئەو ئامێرە سێ ڕەنگی تایبەتی هەیە و لەمەودای نزیكەی 10 مەتر كارایی هەیە، ئەگەر تاقەتت نییە تەنیا 10 مەتر جووڵە بكەی، فەرموو ئەو ئامێرە بۆخۆت بكڕە.
Top