بەفرگر و فرێزێر (سەلاجە و موجەمیدە) بەزۆری لەكونجی چێشتخانەدان و لەشوێنی حەوانەوه و حەسانەوە دوورن، بۆ هێنانی ئاوێكی سارد یا ساردەمەنییەك دەبێ بچیە چێشتخانە، بەڵام چ دەبوو ئەگەر لەبری ئەوەی كە تۆ بچی بۆ چێشتخانە بۆ خواردنەوەی ئاوێكی سارد یا شەربەتێكی فێنك، بەفرگرەكە بۆخۆی هاتبا. لەجیهانی تەكنۆلۆژیای دیجیتالیدا ئەوه خەیاڵ نییە، سەیری ئەم ساردكەرەوە بچووكە بكەن بەڕیمۆت كۆنترۆڵ دەتوانی لەڕێگای دوورەوە بیهێنیە ژوورەكەی خۆت.
دەتوانی پێشتر پڕی بكەی لەساردەمەنی و یان تەنانەت میوەو خواردەمەنیش و هەركاتێك میوانتان هات پێشوازی لەمیوانەكانتان بكات!