كاتژمێری بێداركردنهوه به ریمۆت كۆنترۆڵ

كاتژمێری بێداركردنهوه به ریمۆت كۆنترۆڵ
ئەوكاتەی لەشیرین خەوی بەیانیاندای و كاتژمێرەكەت دەستدەكات بەجەڕەس لێدان و لەخەوت بێدار دەكاتەوە و جار هەیە لەدووپات بوونەوە و درێژەكێشانی جەڕەسەكە بێزار دەبی، چ شتێك لەوە باشتر نییە كە كاتژمێرەكە بەڕیمۆت كۆنترۆڵ بێت و بێئەوەی كە لەخەو هەستی بەداگرتنی دوگمەیەك جەڕەسەكە قەتع بێت. ئەم كاتژمێرەی وێنەكەی لێرەدا دەبینن، كاتژمێرێكی LEDی دیجیتالییە. جگە لەوەی ڕووناكییەكی كەم و ئارام بۆ ژووری خەوەكەتان دابین دەكات و ژمارەكان بەباشی دەبیندرێن، ڕیمۆت كۆنترۆڵێكی لەگەڵدایە كە بۆ ڕێككردنی كاتژمێرەكە و قەتعكردنی جەرەسەكەی بێئەوەی كە لەخەو ڕابی دەتوانی سوودی لێوەربگری.
Top