ئامێرێكی نوێ هەلی بەكارهێنانی دوو كۆمپیوتەرت لەیەك كاتدا بۆ دەرەخسێنێت

ئامێرێكی نوێ هەلی بەكارهێنانی دوو كۆمپیوتەرت لەیەك كاتدا بۆ دەرەخسێنێت
لە ماوەی رابردوودا دروستكردنی ئامێرێكی نوێ بە ناوی "ئای‌توین" ئاشكرا كرا كە دوو سەرەی هەیە و لە فلاش دەچێت و دەكرێ دوو بەشەكەی لێك بكرێتەوە و بە كێبڵ بە هەردوو لاوە كاردەكات و تایبەتمەندی ئەوەی هەیە كە بەكاربەر دەتوانێ زانیاری و فایلەكان لە كۆمپیوتەرێكەوە بۆ یەكێكی دوورتر بنێرێت.







بەكاربەر دەتوانێ نیوەی ئامێرەكە بخاتە سەر كۆمپیوتەرێك و نیوەكەی تریشی بخاتە سەر كۆمپیوتەرێكی‌تر و بەو مەرجەی هەردووكیان بە ئینتەرنێتەوە بەسترابن، كۆمپیوتەرەكان پێكەوە دەبەستێتەوە و ناوەڕۆكی هەردوو كۆمپیوتەرەكە لای بەرانبەرەكانیان بەردەست دەبن.



ئەم ئامێرە نوێیە زانیاری كۆمپیوتەرێك لەوەی دیدا سەیڤ ناكات، بەڵكە پەیوەندی ئینتەرنێت لە نێوان دوو كۆمپیوتەردا دروست دەكات و ئەوەش وادەكات كەس نەتوانێ زانیاری كۆمپیوتەرێك بۆ كۆمپیوتەرێكی تر بگوازێتەوە و دەشتوانرێ بۆ بەكارهێنانی پەنا ببرێتە بەر پاسۆرد.



زانیارییەكان لەسەر كۆمپیوتەرەكە وه‌ک خۆی دەمێننەوە و بەهیچ شێوەیەك نابرێنە لایەنێكی‌تر و ئەوەش وایكردووە ئامێرەكە پارێزەرێك بێت بۆ كۆمپیوتەرەكان و تەنانەت ئه‌گەر نیوەی ئامێرەكە ون بكەیت زۆر ئاسایی دەتوانی ئەو نیوەیەی كە ماوە، لە كاری بخەیت و مەترسی لەسەر زانیارییەكانت نییە.



سەرچاوە: سكای نیوز
Top