هیچ سه‌یر نییه كه بڵێین كۆمپیوته‌ره‌كانی داهاتوو قه‌واره‌یان به‌قه‌د فلاش میمۆرییه‌ك ده‌بێت كه ده‌كرێت له ته‌له‌ڤزیۆنی ماڵه‌وه بخرێت و تیڤیه‌كه وه‌ك شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه دابندرێت. ئامێری cotton candy له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنێك ده‌گونجێت كه شوێنی USB هه‌بێت، ته‌نیا پێویستی به كیبۆردێك و ماوسێكه. كۆمپیوته‌ره فلاشه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند سیسته‌مێك ده‌گونجێت وه‌ك سیسته‌می ئه‌ندرۆید یا سیسته‌می ئوبونتۆ، كه سیسته‌مێكی هاوشێوه‌ی ویندۆزه. هه‌رچه‌نده كۆمپیوته‌ره بچووكه‌كه ته‌نیا 21 گرام كێشه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام خاوه‌نی پرۆسیسه‌رێكی یه‌ك گیگاهێرتزه و سیسته‌می بلوتوس و وای فای له‌سه‌ره.