ده‌سته‌واژه‌ی Remote واته كۆنترۆڵ كردن له رێگای دوورهوهوه دێت، وه‌ك ریمۆت كۆنترۆڵ بۆ ته‌له‌ڤزیۆن و سپلیت و سه‌ته‌لایت و ته‌نانه‌ت گلۆپیش.. گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی ریمۆت كۆنترۆڵێك بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابنێی به‌دوای هیچ ئامێرێكی ریمۆت كۆنترۆڵدا مه‌گه‌ڕێ، به‌ڵكو ده‌توانن مۆبایله‌كه‌ت وه‌ك ریمۆت كۆنترۆڵ به‌كار بێنی. به سوود وه‌رگرتن له پرۆگرامی Control freak ده‌توانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له رێگای مۆبایله‌وه كۆنترۆڵ بكه‌ی. پرۆگرامی ناوبراو ده‌چێته سه‌ر زۆربه‌ی مۆبایله‌كان كه سیسته‌می بلوتوسیان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه‌وه مۆبایله‌كه‌ت وه‌ك ماوسێكی كۆمپیوته‌ری لێدێت هه‌ندێك مۆبایلی چینی به‌بێ بوونی ئه‌و پرگرۆگرامهش ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌ركه‌كانی وه‌ك زیادو كه‌مكردنی ده‌نگ، كردنه‌وه‌ی فایله ده‌نگی و وێنه‌ییه‌كان، كوژاندنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر و كردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان هه‌ر له مۆبایلهكهرا ئه‌نجام ده‌درێن.