له‌ ئاوێنه‌كه‌تدا ئیمیله‌كه‌ت بخوێنه‌وه‌

له‌ ئاوێنه‌كه‌تدا ئیمیله‌كه‌ت بخوێنه‌وه‌
به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ئاوێنه‌ی دیجیتالی هۆشمه‌ند ده‌توانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه‌ سه‌یری خۆت ده‌كه‌ی و له‌به‌ر ئاوێنه‌كه‌ خۆت ئارایش ده‌كه‌ی و فڵچه‌یه‌ك له‌ ددانه‌كانت ده‌ده‌ی، نرخی زێڕ و دراو و هه‌واڵه‌ گرنگه‌كانی رۆژانه‌ و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌و ته‌نانه‌ت ئیمێله‌كه‌شت له‌ ئاوێنه‌دا بخوێنیه‌وه‌. ئیدی له‌مه‌ولا به‌یانیان له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ رۆژنامه‌یه‌ك بكڕی یا بچیه‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و ئیمێله‌كه‌ت بكه‌یه‌وه‌ له‌ گرنگترین هه‌واڵه‌كان ئاگادار ده‌بی. ئه‌م ئاوێنه‌ جادوییه‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و له‌م دواییانه‌دا له‌ كۆمپانیای Expo ژاپۆن نمایش كرا.
كۆمپانیای سامسۆنگیش ئاوێنه‌یه‌كی سیحری هاوشێوه‌ی ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ ئاوێنه‌كه‌ له‌مس بكه‌ی ته‌نیا به‌ نزیككردنه‌وه‌ی سه‌ری په‌نجه‌كانت له‌ شوێنی فه‌رمانه‌كه‌ ده‌توانی كۆنترۆڵی ئاوێنه‌كه‌ بكه‌ی. ئاوێنه‌كه‌ جگه‌ له‌ نیشاندانی كه‌ش و هه‌وای ژووری ئاوێنه‌كه‌، ئامێری پێوانی ئاوی به‌هه‌ده‌رچوو و هه‌روه‌ها بوونی ته‌رازوویه‌كی هۆشمه‌ند كه‌ بتوانی رۆژانه‌ رژێمی خۆراكیت پێ بڵێ و له‌ زیادبوونی كێشت ئاگادارت كاته‌وه‌ تێدایه‌، پێشتر له‌ فیلمه‌ كارتۆنییه‌كان ده‌ماندی ئاوێنه‌یه‌كی سیحری له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره‌كانی ناوفیلمه‌كه‌ ده‌ئاخه‌وێ و رێنوێنینان ده‌كات، ئه‌م خه‌یاڵه‌ ئه‌مڕۆكه‌ نزیك بۆته‌وه‌ له‌ راستی!
Top