له ئاوێنه‌كه‌تدا ئیمیلهكهت بخوێنه‌وه
كۆمپانیای سامسۆنگیش ئاوێنه‌یه‌كی سیحری هاوشێوه‌ی ئه‌و ئاوێنه‌یه به‌رهه‌م هێناوه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئاوێنه‌كه له‌مس بكه‌ی ته‌نیا به نزیككردنه‌وه‌ی سه‌ری په‌نجه‌كانت له شوێنی فه‌رمانه‌كه ده‌توانی كۆنترۆڵی ئاوێنه‌كه بكه‌ی. ئاوێنه‌كه جگه له نیشاندانی كه‌ش و هه‌وای ژووری ئاوێنه‌كه، ئامێری پێوانی ئاوی به‌هه‌ده‌رچوو و هه‌روه‌ها بوونی ته‌رازوویه‌كی هۆشمه‌ند كه بتوانی رۆژانه رژێمی خۆراكیت پێ بڵێ و له زیادبوونی كێشت ئاگادارت كاته‌وه تێدایه، پێشتر له فیلمه كارتۆنییه‌كان ده‌ماندی ئاوێنه‌یه‌كی سیحری له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره‌كانی ناوفیلمهكه دهئاخهوێ و رێنوێنینان ده‌كات، ئه‌م خه‌یاڵه ئه‌مڕۆكه نزیك بۆته‌وه له راستی!
