كیبۆردی هه تاوی تایبه ت به ئایپاد

كیبۆردی هه تاوی تایبه ت به ئایپاد
كۆمپانیای لاجیتیك كۆمپانیایەكی ناسراوە لەبەرهەمهێنانی ماوس و كیبۆرددا، لەم دواییانەدا كۆمپانیای ناوبراو كیبۆردێكی تایبەت بەتەبلێتی ئایپادی بەرهەمهێناوە.
تایبەتمەندی گرنگی كیبۆردەكە لەوەدایە كە بەهۆی خۆرەوە شەحن دەبێتەوە. دەتوانێ ڕووناكی گلۆپەكانی خۆی لەگەڵ ڕووناكی شوێنەكەی خۆی بگونجێنێ. كیبۆردەكە بەجۆرێك دیزاین كراوە، كە لەكاتی تایپ دەتوانی ئایپادەكەی لەسەردابنێی بۆ ئەوەی كە زاڵ بی بەسەر تایپكردندا.
كیبۆردی هەتاوی ئایپاد بەیەكجار شەحنكردنەوە دەكرێت هەتا دوو ساڵ سوودی لێوەربگری بەهۆی بلوتوسەوە بەئایپادەكەوە پێوەند دەدرێت. چەند دوگمەیەكی بۆ بڵاوكردنەوەو بەڕێوەبردنی موزیك و ڤیدیۆ و كۆنترۆڵی دەنگ لەبەرچاو گیراوە كە بەهۆیەوە بەئاسانی دەتوانی كۆنترۆڵی دەنگ بكەی.
Top