خێراترین كارتی گرافیكی له جیهاندا

خێراترین كارتی گرافیكی له جیهاندا
دەستەواژەی خێراترین یان باشترین، یان تەنكترین و بەهێزترین هیچ كاتێك تایبەتمەندنین بەكۆمپانیایەك یان ئامێری تایبەت، چونكە ئەو ئامێرە كاتێك لەڕیزی خێراترین دەژمێردرێت هەتا ڕكابەرەكەی ئامێرێكی خێراتر لەوە بەرهەم دێنێت، بەهەرحاڵ كۆمپانیای Nvidia كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی كارتی گرافیكییە، ڕایدەگەینێ كە كۆمپانیاكەی سەركەوتوو بووە لەبەرهەمهێنانی خێراترین كارتی گرافیكی كۆمپیوتەر، (كارتی گرافیكی، پارچەیەكی كۆمپیوتەرە، كە گشت ئەركەكانی نیشاندانی فیلم و وێنە و كاری گرافیكی پێوەندی بەوەوە هەیە).
بەبڕوای كۆمپانیای ناوبراو كارتی گرافیكی GeForce GTX 690 خێراترین كارتی گرافیكیە لەجیهاندا. كارتی گرافیكیەكە 3072 یەكەی بچووكی تێدایە و لەماددەی ئەلەمنیۆم پێكهاتووە. دەوروبەری كارتەكە بەماددەی مینیزیۆم داپۆشراوە كە بۆ بەرگریكردن لەئاست سەرما و گەرما گونجاوە. هەرچەندە پانكەیەكی بەهێز لەناوەندی كارتەكە دایە بۆ فێنككردنەوەی لەگەڵ ئەوشەدا دوو كەلێنی بچووكیش بۆ ئاڵوگۆڕی گەرما و سەرما لەو كارتەدا هەیە. كارتەكە لەكاتی كاركردندا زۆر بێدەنگە.
Top